عەقیدە زانینە، مەعریفەیە، هەربۆیە بەشێکی گەورە لە زانایانی کەلامی ئیسلامی لە پێناسەی ئیماندا دوو چەمکیان داناوە ( ما وقر فی القلب + و صدقه العمل)
ئەگەر وەك گریمانەیەك بۆ ڕۆشنبیر ئەو گریمانەیە قەبوڵ بكەین بۆ ڕۆشنبیری كە بریتیە لە هەوڵدان بۆ كەشفی حەقیەت و لابردنی ئازار و ڕەنج و مەینەتیەكان مرۆڤایەتی ئەوا دەتوانین لە دوو قەیران خۆرمان ڕزگار بكەین هەم لە بێ تیۆری و بێ سەروبەری ڕۆشنبیری ڕزگارمان دەبێت هەم دەتوانین ئامانج بۆ ڕۆشبیر دیاری بكەین لە ڕوانگەی ئەو ئامانجەوە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی دیاری بكەین، ئالیرەشەوە دەتوانین بڵێین ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بریتیە لە كەشفی حەقیقەت و جەوهەرە وون و ئاشكرا نەبوەكانی ئایین و پێشكەش كردنی بە كۆمەڵگا وەك بەشێك لە حەقیقەت و تێڕوانی مرۆییانە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت، سازگار كردنەوەی ئایین و تەفسیری ئایینی ب
ئیبن و تەیميە دەڵێت : «عەشق بریتیە لە خۆشەویستی كە تێك ئالانی تێدا بێت ئەدی چۆن دەبیت باس لە تێك ئاڵان لەگەڵ خوادا بكرێت. ئیبن و قەیمی جەوزی دەفەرموێت عیشق واتە خۆشەویستی بە زیادەیەكەوە ئیمە هەرچەندە خوامان خۆش بوێت ناتوانین بڵێین بە زیادەوە خوامان خۆش ویستوە كەواتە چۆن دەبێت ئەم چەمكە بۆ خوا بەكار ببەین. ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە زۆر رووبەڕووی بەندەو برادەرانم لە ناوەندی مەعریفەت دەبنەوە لە كۆرەسەكانماندا»
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل